تەندروستی

له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەى كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەى كردووە

مه‌ودا میدیا-

تەندروستیی سلێمانی، ئامارەکانی چوار رۆژی جەژنى قوربانى بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "شەش هەزار 475 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە".

لە راگەیەندراوێکدا تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لە رۆژانی جەژن و پشووەکاندا لە نەخۆشخانەی شار، شەش هەزار و 475 نەخۆش سەردانیان كردووە لەو ژمارەیە هەزار و 683 نەخۆش داخڵكراون و 825 نەشتەرگەری لە بەشی فریاكەوتن ئەنجامدراوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "83 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 145 برینداری جۆراوجۆر، هەزار و 199  حاڵەتی شكاوی چارەسەركراون و 223 شووشتنەوەی گورچیلەش ھەبووە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هەزار و 469 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها دوو هەزار و 480  تیشك و 932 سۆنەر ئەنجامدراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan