تەندروستی

دوو حاڵه‌تى نوێى تاى خوێنبه‌ربوون تۆماركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو حاڵه‌تى نوێى تاى خوێنبه‌ربوون تۆماركران

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو حاڵه‌تى نوێى تاى خوێنبه‌ربوونى له‌ پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یاند.

سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند "ئەو دوو کەسەی وەک تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون تەمەنیان 28 ساڵان و 32 ساڵانە هەردووکیان گۆشتفرۆشن".

ئاشکراشیکرد "دۆخی تەندروستیی هەردوو نەخۆشەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری پزیشکیدان".

ماوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشى تاى خوێنبه‌ربوون كه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستانیش چه‌ندین حاڵه‌ت تۆماركراون.

ع


Qaiwan
Qaiwan