ئابووری

نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى مریشكى زیندوو له‌ دواى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ تا راده‌یه‌ك جێگیربووه‌، دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبوو.

رێژین قادر، مریشكفرۆش له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشكى زیندوو له‌ دواى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ تاراده‌یه‌ك جێگیره‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پێش جه‌ژن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبوو".

وتیشى "ئێستا نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له‌ دوكانه‌كان به‌ 3250 بۆ 3500 دیناره‌، ماوه‌ى چه‌ندین رۆژه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌دواى جه‌ژنه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌".

له‌ هه‌رێمى كوردستان ساڵانه‌ سه‌رو 250 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى مریشكى زیندووه‌ له‌ كێڵگه‌كان، له‌كاتێكدا پێویستى ناوخۆ 70 هه‌زار ته‌نه‌ ساڵانه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە