تەندروستی

نزیكه‌ى 600 كه‌س به‌هۆى نه‌خۆشى دڵ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكه‌ى 600 كه‌س به‌هۆى نه‌خۆشى دڵ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى دڵ له‌ سلێمانى، له‌ مانگى رابردوو نزیكه‌ى 600 كه‌س به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ كراون.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "لەماوەی مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی هه‌زار و 366 نەخۆش سەردانیان كردوە و 559 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".

هاوكات "لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 386 بوژانەوەی دڵ و 23 نەشتەرگەری دڵ و 298 قەستەرە و 150 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە".

هه‌روه‌ها "لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 218 پشكنینی سیتی سكان و 323 ئیكۆ و 297 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە، 66 چارەسەری سروشتی كراوە و 141 تیشك گیراوە و 9 هه‌زار و 689 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan