ئابووری
به‌غدا زیاتر له مووچه پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ئاشكراى ده‌كات، بۆ مانگى حوزه‌یران، به‌غدا پاره‌ى زیاترى بۆ هه‌رێم ناردووه له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی داواى كردبوو.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "وەزارەتی دارایی عیراق لە رۆژى 4ى 7، بڕی 231 ملیار‌و 605 ملیۆن دیناری نارد بۆ هه‌رێم".
هه‌روه‌ها "له 9ى 7، بڕى 421 ملیار و 760 ملیۆن دینارى تر‌ى نارد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 776 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى پێنج و شه‌ش ناردووه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ هه‌ر مانگێك 338 ملیار دینار ده‌كات".
وتیشى "به تێكڕا بۆ مانگى شه‌ش به‌غدا 991 ملیار دینارى بۆهه‌رێم ناردووه، كه‌واته كورتهێنان له كوێدایه كه هێشتا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش نه‌نێردراوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم وتویهتى بۆ مانگێك پێویستمان به 913 ملیار دیناره.
ع