کوردستانی

ئاسایشی هەرێم لە شوێنێكی سەیردا دەستبەسەر ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەرێم لە شوێنێكی سەیردا دەستبەسەر ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند "لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیویانە دەستبگرن بەسەر چوار تابلۆ كە ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەو ماددە هۆشبەرانە لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە هێنرابوونە پارێزگای سلێمانی بەو ئامانجەی كە لەوێوە رەوانەی دەرەوەی  وڵاتی بكەن".

 باسی لەوەشكردووە "ئەو ماددانەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە بڕی زیاتر لە دوو كیلۆگرام ماددەی كریستاڵە و كەسێكیشیان وەك تۆمەتباری سەرەكی دەستگیركردووە".

لە راگەیەنراوەكەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی داوەتە هاوڵاتیان، كە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و هەموو كارێك دەكەن بۆ رێگرییكردن لە هەر جۆررە فێڵكردنێك بۆ شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان