کوردستانی
خالید شوانى ده‌بێته پارێزگارى كه‌ركوك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌ى مه‌دا له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن، سودانی بەوەكالەت خالید شوانی دەكات بە پارێزگاری كەركوك.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا باسى له‌وه‌كردووه "محه‌مه‌د سودانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بە جۆشە بۆ باوردۆخی كەركوك، خۆی بە سەرۆكی هاوپەیمانیی لایەنە براوەكانی كەركوك دەزانێت، بەڵام سەرباری لێكچوونی قەیرانەكە لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا بۆ تەنیا جارێكیش ناوی دیالەی نەهێناوە".
هه‌روه‌ها بەرپرسێكی باڵا لە كەركوك به رۆژنامه‌كه‌ى رایگەیاندووه "ئەگەر لایەنە براوەكانی كەركوك رێككەوتن نەكەن، ئەوكاتە سودانی هەڕەشەكەی خۆی جێبەجێ دەكات و دەكەونە ناو كێشەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "سودانی هەڕەشەی كردووە ئەگەر دانوستانەكان شكست بهێنێت، پارێزگارێك بە وەكالەت بۆ كەركوك دادەنێت، پێشبینی كردووە، سودانى بڕیار بدات بە دانانی خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق لە پۆستی پارێزگاری كەركوك كه هاوكات، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".
ع