کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى پێشوازى لێكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى پێشوازى لێكرا

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له‌ به‌غدا و دانانى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ گه‌رمى پێشوازییان له‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى كرد.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کورد و یەکێتی لە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکوک بەدەستیانهێنا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "ئەم هەنگاوە مێژووییە سەرکەوتنی ئیرادەی کەرکوکییەکان بوو و ئیدارەی نوێی پارێزگاکەش بێگومان رەنگدانەوەی ئیرادەی ئەوان دەبێت".

وتیشی "یەکێتی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات، دوور لە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی، خزمەتی هەموولایەک دەکات و هەوڵەکانی لەپێناو خزمەتی گشتی و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنەکاندا دەبێت".

شه‌وى رابردوو له‌ به‌غدا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكى یه‌كلاكرده‌وه‌ و رێبوار ته‌ها كرایه‌ پارێزگار له‌ پشكى یه‌كێتى.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە