کوردستانی
یه‌كه‌م باران له هه‌رێمى كوردستان ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له دواى 15ى ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكى باران بارین روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بەپێی مۆدیلەکانی کەش و هەوای ECMWF و GFS ئەوروپی و ئەمه‌ریکی لە 15ى ئه‌م مانگه بەدواوە ئەگەری یەکەم بارانی ئەمساڵ ھەیە".
باسى له‌وه‌شكرد "بەهۆی گۆڕانکاریەکانی کەشوھەوا تاوەکو ئیستا جێگیر نییە و بەردەوام گۆڕانکاری خێرا روودەدات و دەبێتە هۆی ناجێگیربونی بارودۆخەکە".
وتیشى "هەروەها نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمایش تاوەکو سەرەتایی هەفتە بەردەوامی دەبێت و کاتەکانی شەوان بۆ بەرەبەیان هەست بە فێنکی دەکرێت".
ع