کوردستانی
هاوڵاتییەک لە شاخی زۆزک کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
![هاوڵاتییەک لە شاخی زۆزک کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا](/uploads/article/thumbnail/41705/slider_0ef96ccb-9ae1-4fff-a29d-290f39615beb.jpg)
مەودا میدیا-
ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/2، هاوڵاتییهكی دانیشتووی قەزای سۆران لە شاخی زۆزک کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا.
مقەدەم کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆران لە شاخی زۆزک هەڵدێراوەو گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوڵاتییەکە ناوی ( عەزیز ئیسماعیل)، تەمەنی 50 ساڵە و پیشەی کاسبە، بە مەبەستی بەسەربردنی رۆژێکی خۆش و شاخەوانی رووی لەو شاخە کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، تیمێکیان بە هاوکاریی بنکەی بەرگری شارستانی دیانا چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی هاوڵاتییەکەیان دۆزیوەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادوەرییان کردووە".
ب ح

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/144/resized_%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98.png)
![News](/uploads/author/picture/45/resized_IMG-20200701-WA0004.jpg)