تەندروستی
گیایهك چارهسهرى شێرپهنجه دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی زانستی توێژینهوەی هەوافەزا بە پاڵپشتیی بنیاتی نیشتمانیی زانستی ئێران، زانستێکی تەکنیکی دۆزییەوە بۆ پەرەدانی ناوشووشەیی و چاندنی سۆسپانسیۆنی شانەیی لەپێناو بەرهەمهێنانی ئاوێتەی دژە شێرپەنجەیی فیزالین (گیای کاکنەج).
میدیاكانى ئێران بڵاویانكردهوه "حەلیمە حەسەن پوور، دکتۆری پسپۆڕی بایۆلۆژی-فیزیۆلۆژیی روەکان و پرۆفیسۆری یاریدەدەری گرووپی فیزیۆلۆژیای هەوافەزای توێژینهوەی هەوافەزا " توانی زانستێکی تەکنیکی بدۆزێتەوە بۆ پەرەدانی ناوشووشەیی و چاندنی سۆسپانسیۆنی شانەیی لەپێناو بەرهەمهێنانی ئاوێتەی دژە شێرپەنجەیی فیزالین له گیای کاکنەج".
باسى لهوهشكردووه "روەکان خەزێنە و سەرچاوەی ژێنێتیکین و بازرگانیی لەپەستای جیهانی، بۆتە هۆی لە ناوچوونی زۆربەی چەشنە رووەکانی دەرمانی، هەر بۆیە دۆزینەوەی تەکنۆلۆیایەکی کەمتێچووتر بۆ رواندن و بهرهێنانی ئەو جۆرە گیایانە و لەوان شێوازی بایۆتەکنۆلۆژیای چاندنی سۆسپانسیۆنیی خانە و شانەکان بۆ کۆمەڵگای دەرمانی پێویستن".
وتیشى "گیای کاکنەج یان گوڵەقەدیفە گیایەکی یەک بۆ چەند ساڵەیە و لە ناوچەگەلی فێنکدا دەڕوێت و ئەو گیایە هەڵگری تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیی و دژە شەکرەیە".
ع