کوردستانی
به‌فر ده‌گاته سه‌نته‌رى شاره‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند رۆژى داهاتوو شه‌پۆلێك به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و به‌فر له سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بارێت.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لەکۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتودا لەنێوان 16 بۆ 22ى ئه‌م مانگه، شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران بۆ سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەڕێوەیە و مەترسی وشکەساڵی لەسەر بەشێکی زۆری ناوچەکان ناهێڵێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و شه‌پۆله زیاتر له ناوچە دەشتاییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر، کەرکوک، بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان و دهۆک ده‌بێت".
وتیشى "لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینە بارستە هەوایەکی زۆرساردی جەمسەری دێتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پێشبینیدەکرێت بەفر لەسەنتەری هەندێ له‌شارە گەورەکان ببارێت".
ع