کوردستانی

حكومه‌تى عیراق كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كانى هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى عیراق كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كانى هه‌رێم ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى هه‌ندێك زانیاریی كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، حكومه‌تى عێراق به‌نیازه‌ له‌ رێگه‌ى سیستمێكه‌وه‌ كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "بۆ ئه‌مساڵ حكومه‌تى عیراق به‌نیازه‌ له‌ رێگه‌ى سیستمى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات".

هه‌روه‌ها "به‌شێكى تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى حكومه‌تى عیراق جێگیر ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌ رێگاى داتابه‌یسێكه‌وه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌ به‌ ناوه‌ند".

به‌ دانانى ئه‌و سیستمه‌ كۆتایی به‌ كارى قاچاخى له‌ مه‌رزه‌كان ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها داهاتى مه‌رزه‌كانیش ئاشكرا ده‌بێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan