تەندروستی
له ههولێر شێرپهنجه گهیشتووهته ئاستێكى مهترسیدار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر رایگهیاند، لە ساڵی 2024ـدا هەزار و 800 فایل بۆ نەخۆشەکان کراونەتەوە و لەو ژمارەیە هەزار و 100 کەسیان نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەبووە، کەمتر لە 900 کەسیان خەڵکی شاری هەولێر بوون، ئەوانی دیکەشیان خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکە بوون.
د. هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبهت به شێرپهنجه رایگهیاند " ساڵی 2024، بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەی توشبووان بە شێرپەنجە لە پارێزگای هەولێر کەمبووەتەوە".
وتیشى "لەساڵی 2024ـدا بە پلەی یەکەم نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمک زۆرترین حاڵەتی تۆمارکراو بوون، واتا یەک لەسەر چواری نەخۆشەکانی شێرپەنجە ئەوان بوون، دواتر شێرپەنجەی قۆڵۆن، سییەکان، پێست و پڕۆستات دێت".
ئهوهشى خستهڕوو "ساڵی رابردوو 750 هەزار پشکنینی تاقیگەیی کراوە، سێ هەزار پشکنینی مۆخی ئێسک بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی خوێن و سەدان پشکنینی دیکە لە نەخۆشخانەکەیان ئەنجامدراون".
ع