تەندروستی

خواردنى په‌نیر پیربوونێكى ته‌ندروستت پێده‌به‌خشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنى په‌نیر پیربوونێكى ته‌ندروستت پێده‌به‌خشێت
مه‌ودا میدیا-

لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی چینی كه‌ لەسەر زیاتر لە 2.3 ملیۆن کەس ئه‌نجامدراوه‌، سوودە چاوەڕواننەکراوەکانی تەندروستیی خواردنی پەنیر ئاشکرا دەکات، دەرکەوتووە کە تەندروستیی دەروونی بەرز دەکاتەوە و تەمەن درێژ دەکاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی توێژەرانی زانکۆی شەنگەهای جیاو تۆنگ لە قوتابخانەی پزیشکی ئەنجامدراوە، کە تیایدا تیشکیان خستووه‌تە سەر کاریگەرییەکانی تەندروستیی دەروونی لەسەر پیربوون و بۆیان دەرکەوتووە، کە گرنگترین هۆکارە کە بەشدارە لە پیربوونی تەندروست و تەمەن درێژی.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو کەسانەی ئاستی تەندروستیی دەروونی باشتر و بەرگەگرتنی فشاریان راگەیاندووە، زیاتر پەنیر دەخۆن".

توێژەران بە بەکارهێنانی 33 هۆکار بۆ بەستنەوەی تەندروستیی دەروونی بە پیربوونی جەستەییەوە، بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی زیاتری پەنیر و میوە بەشدارێکی بەرچاوی هەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی، هەرچەندە پەنیر راستەوخۆ بەرپرس نییە لە تەمەنی درێژخایەن.

هه‌روه‌ها ئەنجامەکان دەریانخستووە، "کە خواردنی پەنیر کاریگەری ئەرێنی لەسەر هۆکارە تەندروستەکانی پیربوون بەڕێژەی 3.67% هەبووە، لەکاتێکدا خواردنی میوەی زیاتر کاریگەری ئەرێنی 1.96%ی هەبووە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan