کوردستانی

یه‌كێتى له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوك نامه‌یه‌كى توندى دایه‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتى له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوك نامه‌یه‌كى توندى دایه‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی سەرگەڕان له‌ كه‌ركوك كه‌ لە نێوان جوتیارانی کورد و سوپای عیراق دروستبووه‌، لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکات به‌غدا فەرمان بە یەکەکانی سوپای وڵات بکات پابەندی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی و دەستوری خۆی بێت لە دەستوەرنەدان لە گرفتە ناوخۆییەکانی ناو کۆمەڵگەی عیراقی و پێکهاتەکانی.

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئیشی سوپا نییە بەشێک بێت لە گرفتە ناوخۆییەکان و چارەسەری ململانێکانی زەویوزار و موڵکداریش  هەرگیز بە بەکارهێنانی ناڕەوای هێز و پەلاماردانی هاوڵاتیان سەرناگرێت و رێگا دروستەکەی چارەسەری ناکۆکی لەسەر موڵکوماڵ نییە، چونکە لایەنگیری  دامەزراوەکانی دەوڵەت، بەتایبەتیش  سوپا کە ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی وڵاتە،  بۆ هەر  لایەنێک لە هەر ململانێیەکی ناوخۆییدا پێشینەیەکی  مەترسیدارە و پێشێلکردنی دەستوری وڵاتیشە".

هه‌روه‌ها "هەروەک پێشێلکردنی یاسا پەسەندکراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشە کە تازەکیی بڕیارەکانی رژێمی پێشووی بەعسی لەسەر موڵک و زەویوزاری جوتیاران هەڵوەشاندۆتەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "دیاردەی خۆهەڵقورتاندنی  هێزەکانی سوپای  لە کێشەی  زەویوزار لە ناوچەیەکی هەستیاری وەکو ناوچە دابڕاوەکانی کەرکوک هیچ ژینگەیەکی تەندروست بۆ بەرقەرارکردنی یاسا و دەستوور دابین ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتریشی  دەکات، ئەرکی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیئتلافیشە روونتر  ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانیی و دەستورییە بگرێتە ئەستۆ و بە هیممەتتر لەسەری بێتە جواب".

ع
Qaiwan
Qaiwan