کوردستانی
هێرشكرایه سه‌ر كۆمپانیاى كار له هه‌ولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كۆمپانیاى كار له هه‌ولێر و تا ئێستا زهرهروزیانهكانى نه‌زانراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "به دوو درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كۆمپانیاى كار له هه‌ولێر، وێستگەی ئاو و بەشی فلتەری کۆمپانیاکەی کردوەتە ئامانج".
تا كاتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێكى ئه‌منى ورده‌كاریی له‌باره‌ى هێرشه‌كه و زهرهروزیانهكانى هێرشه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نازانرێت ئه‌و درۆنانه له كوێوه ئاراسته‌كراون.
له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندانجار هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ.
ع
بیروڕا



