کوردستانی

شەپۆلێكی گەرمای لەوەی ئێستا بەهێزتر بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێكی گەرمای لەوەی ئێستا بەهێزتر بەڕێوەیە


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی ئەمرۆ سێشەممە ئەو شەپۆلی گەرما بەتینەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە كەمێك لاواز دەبێت و ئاسمان بەگشتی هەور و نیمچەهەور دەبێت. 

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ سێشەممە 15/7/2025 شەپۆلی گەرمای بەهێز بەردەوامی دەبێت، بەڵام كەمێك لاوازتر بەراورد بە رۆژانی رابردوو". 

وتیشی"بەگشتی لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە جیا،جیاكان بۆ ماوەیەك ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو، هەوری مامناوەند بۆ هەوری نزم و بارانیش دەبارێت بەجۆرێك لە هەندێك ناوچە نمە باران و هەندێك ناوچەی تریش تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمەو هەورەبروسكە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی 41 پلە و لە قەزای كەلاریش 46 پلەیە". 

باسی لەوەشكرد"بەهۆی چالاكبوونی بای باشوور، ئەمشەو سێشەممە لەسەر چوارشەممە شەپۆلی نوێی خۆڵبارین روودەكاتە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و لە رۆژانی 18 بۆ 25ی ئەم مانگەش شەپۆلێكی نوێی گەرمای بەهێز روودەكاتە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كە بە بەراورد بەم شەپۆلە گەرمایەی ئێستا بەهێزترە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan