کوردستانی
هێرشە درۆنییەكان هیچ زیانێكی گیانییان نەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی ئەم بەیانییەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند"هێرشەكە تیرۆرستی بووە و هیچ زیانێكی گیانی لینەكەوتووەتەوە".
دەقی راگەیێندراوەكەش بەم جۆرەیە
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە (15)ی تەمووزی 2025 لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك و هێرشەكەش هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە دێت كە لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەكات.
وەزارەت سامانە سرووشتییەكان
حكومەتی هەرێمی كوردستان
15ی تەمووزی 2025
بیروڕا



