کوردستانی
125 هەزار دینار لە بژمێرەكانی هەرێم دەبڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەو بژمێرانەی كە لە پرۆسەی سەرژمێری عیراق بەشدار بوون لە هەرێمی كوردستان 125 هەزار دیناریان لێدەبڕدرێت لە كاتێكدا لە عیراق ئەو بڕە پارەیەیان پێدراوە.
ناسك عەلی، یەكێك لەو بژمێرانەی كە لە پرۆسەی سەرژمێری عیراق بەشداریكردووە و ئەركەكەی لە قەزای كەلار بووە بە مەودا میدیای راگەیاند"لە پاداشتی ئەو كارەیان كە بۆ حكومەتی عیراقیان كردووە تەنها 125 هەزار دیناریان وەرگرتووە".
وتیشی"دڵنیا نییە لەوەی كە لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بژمێرەكان چەندیان وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی كە بژمێرەكانی تر بۆیان باسكردووە ئەوان 250 هەزار دیناریان وەرگرتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بڕینی ئەو 125 هەزار دینارە لە بژمێرەكانی كورد لە هەرێمی كوردستان جیاوازییەكی گەورەیە كە حكومەتی عیراق لە نێوان هاوڵاتییانی كورد و عەرەبدا دەیكات و پێویستە حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغدا لەو بارەیەوە هەڵوێستیان هەبێت".
ئ پ
بیروڕا



