کوردستانی
پێویستە حكومەتی عیراق هێرشبەران بدۆزێتەوە و سزایان بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای كەوتنەخوارەوەی سێ درۆن لە سێ كاتی جیاوازدا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و داوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەپەلە دەكات.
دەقی راگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم:
بە تووندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەین كە بە درۆن دەكرێنە سەر ژێرخان و ناوچە جیاجیاكان لە هەرێمی كوردستان و لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ و ئەمڕۆ كێڵگەی نەوتییان لە ناوچەكانی خورمەڵە و سەرسنگ بە ئامانج گرتووە.
حكومەتی فیدراڵی عیراق پێویستە هەموو رێكارێكی بەپەلە و پێویست بگرێتە بەر بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانە و دۆزینەوەی هێرشبەران و سزادانیان، ئەو هێرشانە سەقامگیری و سەروەریی وڵات و وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی دەخەنە مەترسییەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
15-07-2025
بیروڕا



