کوردستانی

حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا داهات و نه‌وت بداته‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا داهات و نه‌وت بداته‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، بڕیاردرا داهاتى نانه‌وتى و به‌شێكى نه‌وت بداته‌ به‌غدا.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتایی هات و لە کۆبونەوەکەدا پرسی مووچە باسکراوه‌، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "حکومەتی هەرێم رازی بووە بە پێدانی 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی ناوخۆ و رادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانه‌".

به‌ڵام به‌غدا به‌وه‌ رازى نابێت و داواى 150 ملیار دینار داهاتى ناوخۆ و سه‌رو 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ ده‌كات.

پێشبینیى ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌غدا به‌و پێشنیاره‌ى هه‌رێم رازى نه‌بێت و له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى خۆى سوربێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan