کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره‌كه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنى داهات و نه‌وتى هه‌رێم كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات".
وتیشى "بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنى 120 ملیار داهاتى ناوخۆ و 230 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى رۆژانه زۆر باشه و بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌و نه‌رمى نواندنه".
تا ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق به بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم رازى ده‌بێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، یان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه بۆ راده‌ستكردنى 150 ملیار داهاتى ناوخۆ و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.
ع
بیروڕا



