کوردستانی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پێویستە عیراق خاکی هەرێم بپارێزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی هێرشى بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەكان دەكات بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
وەزارەتەکە باسی لەوەکردووە "ئەو هێرشانەی کە لە 14ی تەمموزەوە، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج، بە توندی ئیدانەی دەکەین".
هۆشداریشیدا لەوەی ئەو هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیری و ئایندەی ئابوری عیراق دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت "پاراستنی خاک و سەرجەم هاوڵاتییان، ئەركی حكومەتی عیراقە".
هەروەها "هێرشەكانی ئەم دواییە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کردە ئامانج، كە هاوکاری عیراق دەكەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لەپێناو داهاتوویدا بكات، ئەمەریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی هاوبەشەکانی لە سەرتاسەری عیراق، كە کاردەکەن بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و فیدراڵی و خاوەن سەروەری".
ع
بیروڕا



