کوردستانی

مەسرور بارزانی: پێویستە کۆتایی بە هێرشە درۆنییەکان بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: پێویستە کۆتایی بە هێرشە درۆنییەکان بێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد پێشوازی لە پەسەندکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن و چاوەڕوانن حکومەتی فیدراڵ ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنی فشار لە سەر خەڵکی کوردستان، هەموو نەرمییەکی نواند و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێزانینێکی زۆری بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی کوردستان هەیە ، هەروەها سوپاسی ماندووبوونی هەموو کەس و لایەنێکیش دەکەن کە هەوڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە داوە و بەردەوام هاوکار و پاڵپشتیان بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "هیوادارن مووچە و شایستە داراییەکان، کە مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانە ، چیتر تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەک نەکرێت و لە چوارچێوەی دەستوور و بە رێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان، کێشەکانمان چارەسەر بکەن".

باسی لەوەشکرد "دەبێت کۆتایی بەو هێرشانە بێت کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش کێڵگە نەوتییەکان، هیوادارن حکومەتی فیدراڵ، هاوکار بێت لە دۆزینەوری ئەو تێکدەرانە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە دژیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan