کوردستانی
دەقی رێکكەوتنی هەرێم و بەغدا بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق دەقی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق خوێندرایەوە دەنگی لەسەردرا بڵاودەکاتەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئەم رێککەوتنە تاەکو 2025/12/31، کاری پێدەکرێت بۆ ساڵی 2026، پێویستە رێککەوتنێکی نوێ بکرێت، بەوهیوایەی ئەوەی هەردوولا پابەند بن".
1-حکومەتی هەرێم دەست دەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی هەرێم (220) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتوودا لە رێگەی رێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێم.
2- رۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچووی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل، لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم هەڵسەنگاندن بۆ پێویستی راستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن بۆ مەبەستی تەرخانکردن، و لە ماوەی دوو هەفتەدا راپۆرتەکەی پێشکەش دەکات.
دووەم- فایلی داهاتی غەیرە نەوت:
1- حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێکی ئایار و حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات.
2- گرووپێکی کارکردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمایەتی پێکدەهێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنکردنی داهاتی نەوت و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لێی، لەماوەی زۆرترین ماوەی یەک مانگدا.
3- دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر.
ب ح

بیروڕا