کوردستانی
ژنێک لە نزیک گوندی سەیدەی گەرمیان کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/7/17، ژنێک لەسەر شەقامی سەرەکی کەلار - کفری لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا کوژراو پاشان بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
عەقید/علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان لە بوونی تەرمی ژنێک لەنزیک گوندی سەیدەی سەربە ناحییەی سەرقەڵا دەستبەجێ پۆلیس چوونه شوێنی رووداوەکەو دەرکەوتووە تەرمی ژنێکە بەناوی ( هـ - ح -ب) لەدایکبووی 1996 دانیشتووی ناحییەی رزگاری کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای رەوانەکردنی تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی دادی قەزای کەلار لەئێستادا پۆلیس لەسەرچۆنێتی و هۆکاری رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".
ب ح

بیروڕا