ئابووری
د.نەرمین مەعروف: مەرجێکی رێککەوتنەکە جێبەجێکردنی تەوتینە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بە هەوڵ و کۆششی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکردنەوەی لایەنەکان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندکرا.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمای عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "بەپێی رێککەوتنەکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵ و هەمواری یاساکە هەرێمی کوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە کۆمپانیای سۆمۆ بەمەبەستی هەناردەکردن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای ئیدارەی مالی مانگانە 120 ملیار داهاتی نانەوتی دەداتە خەزێنەی حکومەتی فیدڕاڵ، لە بەرانبەردا حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکات بەمەرجێک لە چەند مانگی داهاتوو پرۆسەی بەبانکیکردنی موچە لە هەرێم تەواوبکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە دەستپێکی جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە حکومەتی فیدڕاڵ رەزامەندیدا بە خەرجکردنی موچەی مانگی ئایار ی مووچەخۆرانی هەرێم و لە چوارچێوەی ئەرکی پەرلەمانیی چاودێر دەبن بۆ پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە".
ب ح

بیروڕا