کوردستانی
هێشتا رێكەوتن واژۆ نەكراوە كەچی سكاڵایەك دژی هەرێم تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق سكاڵایەكی یاسایی دژی گرێبەستەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمەریكی بۆ پەرەپێدانی چەند گێڵگەیەكی غاز لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكات.
رائید مالیكی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق سكاڵایەكی لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە دادگای فیدراڵی تۆماركردوە.
ئەو پەرلەمانتارە لە سكاڵاكەیدا داوای كردووە كە دادگای فیدراڵی ئەو گرێبەستانە بە نایاسایی هەژمار بكات كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیا ئەمەریكییە واژۆی كردووە.
سكاڵای ئەو پەرلەمانتارە دەبێت دووەم سكاڵا كە دژی ئەو گرێبەستەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیا ئەمەریكییە تۆمار دەكرێت و پێشتریش لە 14ی تەمووزی 2025 باسم غرێباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق سكاڵایەكی هاوشێوەی تۆماركردووە.
ئ پ
بیروڕا



