ئابووری

پێنج مووچە بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج مووچە بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەگەر کێشە دروست نەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانی هەرێمی کوردستان دەخاتەسەر هەژماری حکومەتی هەرێم.

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی (ئایار/5)ی فەرمانبەران مووچەی پێنج مانگی ئەو فەرمانبەرانەش بەسەریەکەوە خەرج دەکرێت کە چەند مانگێکە مامەڵەی خانەنشینیان بۆکراوەو تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ماوەی نزیکەی سی مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووەو لە ماوەی 11 ساڵی رابردووشدا لە دۆخێکی خراپی بژێویدان، بۆیە ناکرێت حکومەتی هەرێم و لایەنێک هاتنی مووچە بکاتە دەستکەوت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ساڵانی رابردوو خەڵکی هەرێمی کوردستان داوای مافەکانی خۆی کرد بە گوللە وەڵام درایەوە، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە چەوساندنەوەی خەڵک و فەرمانبەران لە پاشەکەوت و نیوەمووچە بهێنرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال