کوردستانی
کەناڵێكی عیراقی: سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له رێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌زبووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
کەناڵێكی عیراقی دەڵێت گومان دەكرێت مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم لە رێکكەوتنەکەی هەرێم و بەغدا پاشگەز بوبێتەوە.
کەناڵی ABC عەرەبی پێشبینی ئه‌وه‌ى کردووە ئەو قسانەی مەسرور بارزانی كه ئەمڕۆ كردویەتی رێگە خۆشكردنە بۆ کشانەوەی لە رێککەوتنەکە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.
به‌پێى كه‌ناڵه‌كه "مەسرور بارزانی مەرجی رادەستکردنی نه‌وت بۆ ناردنى بۆ مووچە به مەرجێکی نوێ دەزانێت کە لە رێککەوتنەکەدا نییە بەڵام وەك ئەوەی لە خاڵی پێنجەمی رێكەوتنەكە هەیە ئەو مەرجە بەشێكی سەرەكی رێكەوتنەكەیە".
مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند "بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەكان بۆسەر كێڵگەكانی نەوت، بەرهەم هێنان کەم بۆتەوە، به‌ڵام به‌غدا ده‌ڵێت تا ئەو 230 هەزار بەرمیلە رادەست نەکەن پارەکە نانێرین".
ع
بیروڕا



