کوردستانی
ئه‌دهه‌م بارزانى باسى دزه‌كانى سه‌رده‌م ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له‌و دۆخه ده‌كات كه به‌هۆى نه‌دانى مووچه دروستبووه و ده‌ڵێت، دزه‌كانى سه‌رده‌م خه‌ریكى چین.
ئەدهەم بارزانی، ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تیی پارتى رایگه‌یاند "بەسکی برسی لەسەر لوتکەی هەرە بەرزی سەرفرازیی و کوردایەتی بوین، ئێستا بەگیرفانی پڕ لەدزیی و تاڵانی لەخوارترین شوێنی خوارەوەی مرۆڤایەتین".
ئه‌و قسانه‌ى ئه‌دهه‌م بارزانى، له‌كاتێكدایه كه نزیكه‌ى سێ مانگه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌رابردوو به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كانیه‌وه، ئه‌دهه‌م بارزانى رووبه‌ڕووى گرفت و كێشه بووه‌ته‌وه و چه‌ندانجار باسى له‌وه‌كردووه له بارزان كێشه بۆ ماڵ و منداڵى دروستكراوه.
ع
بیروڕا



