کوردستانی
بۆردوومانکردنی کێڵگەنەوتییەکان یەکلاکردنەوەی حساباتی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق، بێبەریبوونی خۆی لە كردنە ئامانجی كێڵگه نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.
له راگهیهندراوێكى ئهو گروپه هاتووه "بۆردوومانکردنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، یەکلاکردنەوەی حساباتی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمە، نەک ململانێك لە دەرەوەی سنورەكانی".
باس لهوهشكراوه "مقاوەمەی ئیسلامی، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، لە رابردوو و ئێستاشدا، هەمیشە خۆی لە هەر كردەوەیەك بە دوورگرتووە کە زیان بە بەرژەوەندیی خەڵک یان هێزە ئەمنییەکان بگەیەنێت، لە باکور یان باشوری وڵات".
"بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک ئامانجی خوازراوی دەمێنێتەوە، پێویستە حکومەتی هەرێمیش خۆی لە هەناردەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی بۆ حکومەتی ناوەندی بەدور بگرێت".
ع
بیروڕا



