کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى كێشه‌ى مووچه هاته‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، داواده‌كه‌ین كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له نێوان عیراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت.
تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند "ئێمە بەردەوام هانی بەغدا و هەولێرمان داوە کە کێشەکانیان لەبارەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بۆریی عیراق-تورکیا چارەسەر بکەن".
وتیشى "چارەسەرکردنی خێرای ئەم کێشانە، ئاماژەیەک دەبێت بۆ ئەوەی کە عیراق بەرژەوەندیی گەلەکەی دەخاتە پێشینەی کارەکانییەوە و پابەندە بە دروستکردنی ژینگەیەک کە تێیدا کۆمپانیاکان خواستی وەبەرهێنانیان هەبێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نیشاندانی پابەندبوون بە پاراستن و پشتیوانیکردنی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستا گرنگە کە تێیدا هێرشە درۆنییەکان، بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک، کارەکانی کۆمپانیا ئەمه‌ریکی و نێودەوڵەتییەکانی دیکەیان لەهەرێمی کوردستانی عیراق کردووەتە ئامانج".
ع
بیروڕا



