کوردستانی
حکومەتی عیراق لەسەر ناردنی مووچە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێم دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت دەبێت نەوت رادەست بکرێت پاشان مووچە دەنێردرێت.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق به میدیای فەرمی عیراقى رایگەیاند " بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە لەلایەن هەردوو حكومەتەوە رەزامەندی لەسەر دراوە، رووداوێكی گەورەیە و كۆتایی بە گرفتی چەندین ساڵەی پەیوەندیی دارایی لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنە سیاسییەكان دەهێنێت و قۆناغێكی نوێی دادەمەزرێنێت كە دەستوور و پابەندییە یاساییەكانی بودجە دەخاتەپێش هەر رێككەوتن و تێگەیشتنێكی سیاسی".
وتیشى "بڕیارەكە پشت بەستوە بەو بنەمایانەی كە لە بودجەی سێ ساڵەدا هاتوون و ئەم جارە بەشێوەیەك كارایە، كە یاسا دەخاتە سەرو هەموو ئاڵنگارییەکی سیاسی كە ئەوەش وەرچەرخانێكی نوێیە لە سیاسەتی حکومەتدا".
ئهوهشى خستهڕوو "بەپێی دەقی بڕیارەكە، حكومەتی هەرێم پابەنددەكرێت بە رادەستكردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ و 50 هەزار بەرمیلیش بۆ بەكارهێنانی نێوخۆیی لە پارێزگاكانی هەرێم، سۆمۆ هەناردەی نەوتەكە دەگرێتە ئەستۆ و داهاتەكەی دەخاتە خەزێنەی گشتی كە خەزێنەیەكی یەكگرتوە".
ع
بیروڕا



