کوردستانی
حكومەتی هەرێم لە چەند قەرزێكی هاوڵاتییان خۆشدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە چەند قەرزێكی هاوڵاتییان و بڕیارەكەشی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستاندا بڵاوكردەوە.
لە تازەترین ژمارەی رۆژنامەی وەقایعی كوردستاندا چەند بڕیارێكی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە كە تایبەتە بەم بڕیارانە، یەكەم، بڕیاری ژمارە 281ـی ساڵی 2025ـی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە تایبەتە بە لێخۆشبوونی بڕی پارەی ماوەی پێشینەی هاوسەرگیریی كوڕ و كچی شەهیدان.
دووەم، بڕیاری ژمارە 282ـی ساڵی 2025ـی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، كە تایبەتە بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بە لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ.
سێیەم، رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـی وەزارەتی دارایی و ئابووریی تایبەت بە ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان.
ئ پ
بیروڕا



