کوردستانی
شهقامى 100 مهتری سلێمانى دهكرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سهرۆكى شارهوانیی سلێمانى كاتى تهواوبوون و كردنهوهى شهقامى 100 مهترى سلێمانى راگهیاند.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگهیاند "تیمەكان بە شەو و رۆژ لە شەقامی 100 مەتری كاردەكەن تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ئەو سایدەی دیاریكراوە بكرێتەوە".
وتیشی "كاركردن لە هەموو بڕگەكانی شەقامی 100 بەردەوامە و ئەو سایدەی تا كۆتایی ئەمساڵ بڕیارە بكرێتەوە چینی سێیەمی قیرتاودەكرێت و ئەگەر گرفت نەیەتە پێشەوە لەو كاتە تەواودەكرێت".
ئهوهشى خستهڕوو "چاوەڕواندەكرێت مانگی نۆی ساڵی داهاتوو تەواوی قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری كارەكانی تەواوبكرێت".
ع
بیروڕا



