کوردستانی
بەتۆمەتی دزیکردن چوار تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد دوای ئەوەی چەند خاوەن دوکانێکی زەڕەنگەر لە نووسینگەی ناوبازاڕ سكاڵایان تۆماركرد كە دزیانلێکراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆمەتباران کە بە نەتەوە عەرەبن چەند رۆژێکە وەکو گەشتیار هاتوونەتە هاوینەهەواری دوکان و لەوێ ماونەتەوە، رۆژانە هاتوونەتە ناو بازاڕی شاری سلێمانی و بەبیانووی کڕینی ئاڵتون چوونەتە چەند دوکانێکی زەڕەنگەریی و لەکاتی مەشغوڵ بوونی خاوەن دوکانەکاندا ئاڵتونیان دزیوە".
ب ح

بیروڕا