کوردستانی
هێشتا بێ ئاوى خه‌ڵكى هه‌ولێرى هه‌راسانكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باس له‌وه‌ده‌كرێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌ولێر كراوه، به‌ڵام زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شار به‌ده‌ست كه‌مئاوى و بێ ئاوى ده‌ناڵێنن و رۆژانه به تانكه‌ر ئاو ده‌كڕن.
عه‌زیز ره‌فیق، هاوڵاتییه‌كى هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌ولێر كراوه، ئه‌وه ته‌نها هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن و چه‌واشه‌كارییه".
وتیشى "زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر هه‌تا ئێستاش به‌ده‌ست كه‌مئاوى ده‌ناڵێنن و رۆژانه به‌تانكه‌ر ئاو ده‌كڕن و هه‌ر تانكه‌رى به 25 هه‌زار دینار زیاتر ئاو ده‌گوازێته‌وه بۆ هاوڵاتییان و كۆڵانه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌ولێر پێویستى به كرداره نه‌ك هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن و چه‌واشه‌كاریی، كۆڵان هه‌یه به چه‌ند رۆژێكیش ئاوى خواردنه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵناكرێت".
ع
بیروڕا



