کوردستانی

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسنووری هەولێر کەوتەخوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسنووری هەولێر کەوتەخوارەوە
مەودا میدیا-

دژەتیرۆری هەولێر ئاشکرایکرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2025/7/28، لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزای خەبات کەوتووەتەخوارەوە.

دەزگای دژەتیرۆری هەولێر رایگەیاند "کاتژمێر 5:50ی بەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە و خۆشبەختانە درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 2025/7/12وە هێرشی ناوبەناو لە رێگەی درۆنەوە بۆ سەر کێڵگە و پاڵێوگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لەسنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستیپێکردووەو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و هیچ هێز و گرووپێکی چەکدار هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan