کوردستانی
ئیلهام ئه‌حمه‌د: لامه‌ركه‌زیى پێویستییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات رایگه‌یاند، لامه‌ركه‌زیى بژارده نییه، به‌ڵكو پێویستییه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات رایگه‌یاند "لامه‌ركه‌زیی چیتر بژارده نییه، به‌ڵكو بۆ دڵنیابوون له به‌رجه‌سته‌بوونی یه‌كێتیی و دابه‌شبوونی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان و هێز پێویستییه".
وتیشى "هیچ چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بێ له‌خۆگرتنی راسته‌قینه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و رێز، هاوكات به‌رده‌وامیدان به په‌راوێزخستن و لاتهریككردن، نایه‌ته دی و ته‌نیا وا ده‌كات بارودۆخه‌كه خراپتر بێت و به‌ره‌و داڕمان بچێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژى رابردوو له پاریس، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سوریا كۆبوونه‌ته‌وه و باس له سوریایه‌كى پێكه‌وه‌یی كراوه‌و بڕیاریشه هێزه‌كانى هه‌سه‌ده بچنه ناو وه‌زاره‌تى به‌رگریی سوریا.
ع
بیروڕا



