کوردستانی
کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ ناکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەو ئاشکرایکرد ئەو بڕە نەوتەی کە رۆژانە بەرهەمی دەهێنن رادەستی بەغدای دەکەن، لەبەرانبەردا ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رادەستکردنی نەوت بە بەغدا لەلایەن هەرێمەوە بە مەحاڵ دەزانێت.
شێرکۆ جەودەت، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "رێککەوتنی رادەستکردنی نەوتی هەرێم لە 8/1وە دەستپێدەکات بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمپانیا نەوتییەکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێم رازیی نەبوون بە رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم خۆیان بە خاوەنی نەوتی هەرێم دەزانن و خاوەنی زۆرترین پشکن لە نەوت، لەئێستاشدا داوای ملیارێک دۆلار قەرز لە حکومەتی هەرێم دەکەنەوە کە بەرانبەر نەوت لە ساڵی 2023، داویانە بە حکومەتی هەرێم، هەروەها بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆمپانیاکان داوای ئەو بڕە نەوتە دەکەن کە بڕیارە لەبەرانبەر قەرزەکەیان وەریبگرنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی عیراق دانەوەی ملیارێک دۆلاری بە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم رەتکردووەتەوە، هەروەها کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم داوای گەرەنتی دەکەن بەتایبەت راگرتنی هێرشە درۆنییەکان، ئێستاش ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە و بیرە نەوتەکان فراوانتر دەبن، کە زۆرجار بەغداش توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گرووپە چەکدارانەی نییە کە هێرشەکان ئەنجام دەدەن".
ب ح

بیروڕا