کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: چەمچەماڵییەکان لانکەی کوردایەتین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرکەوت زەکی وەک سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا، سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی هەڤاڵ زیاد جەباری کرد و وتی "لە ماوەی کارکردنیدا خەمخۆرانە و یەکێتییانە ئەرکەکانی راپەڕاندووە و جێگەی متمانەی هەموومان بووە، لە ئەرک و بەرپرسیارێتیی داهاتووشیدا وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی دەبین".
هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی، هیوای خواست لەم ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت و جەختی لە گرنگیی پێگەی سلێمانی و چەمچەماڵ بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە و رایگەیاند پێگەی سلێمانی بۆ ئێمە ستراتیجییە، هەم بنچینەی رێکخراوەییمانە و هەم وزەی بەردەوامیی تێکۆشانی سیاسیی گەلە، بۆیە پابەندین بە خزمەتکردنی زیاتری شارەکە و کارکردن لەگەڵ خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشتر".
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە خەباتی خەڵکی خۆشەویستی چەمچەماڵ لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و وتی ئێوە لانکەی کوردایەتین و ناوچەکانتان شایستەی ئاوەدانیی زیاترن، دڵنیابن لە جاران بە پەرۆشتر کار دەکەین تاوەکو زیاتر خزمەتتان بکەین".
ع
بیروڕا


