کوردستانی

عەلی حەمەساڵح: بە دوژمنکردنی عیراق قازانجی تێدانییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: بە دوژمنکردنی عیراق قازانجی تێدانییە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی  دایەوەو ئاشکرایکرد کە فازل میرانی، عیراقی پێ دوژمنە بەڵام حزبەکەی دوو وەزارەتی لە حکومەتی عیراق وەرگرتووە کە ئەوانیش (دەرەوە) بۆ بەرگری لە سیاسەتی دەرەوەی عیراق و (ئاوەدانکردنەوە) بۆ پرۆژە و ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی عیراق.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بە زانیاریی و وردەکاریی تەواوەوە کۆمپانیاکانی نزیک لە پارتی ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار لە عیراق لە قۆرخکاریی و زۆر بابەتی تر بەدەستدەهێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتەکەی پارتی لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا بەرمیلێک نەوتی نەداوە بە سۆمۆ بەڵام حكومەتی عیراق حەوت مووچەی ناردووە لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی بەردەوامی فرۆشتووەو داهاتیش بۆ خەزێنەی گشتیی سفر بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan