کوردستانی

ماوەی خزمەتی ئەم فەرمانبەرانە درێژدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی خزمەتی ئەم فەرمانبەرانە درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم گۆڕانكاریی لە بڕیارێک دەكات تاوەکو بەشێكی تری كەسوكاری شەهیدان لە بڕیاری پێنج ساڵ درێژكردنەوەی خزمەت سوودمەند بن.

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند "فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن هەموارکردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدانن و یاسای ماف و ئیمتیازی كەسوكاری شەهیدان دەیانگرێتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدانی (كوردی فەیلی)ن بڕیارەكە دەیانگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهید و زیندانییانی سیاسی، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش وادەی خانەنشینییان دەبێتە 65 ساڵ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan