کوردستانی

ریفراندۆم تاپۆیەکی رەشە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریفراندۆم تاپۆیەکی رەشە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ریفراندۆم زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتیی دەنگی بۆ داوە و هەرکات سندوقەکانی دەنگدان دابنرێنەوە و خەڵک دەنگی بە هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانیدا ئەوکات هەڵدەوەشێتەوە کە ئەمە هەرگیز روونادات.

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ریفراندۆم  تاپۆیەکی رەشی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستانە و هەتا هەتایە دەمێنێتەوە و هەڵناوەشێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی ئێستای هەرێم پشتیوانی ئەمەریکا و ئەوروپای هەیە، ئەگەر لە ناوخۆ  پشتیوانی بکرێت باشترە لە پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ کە رەنگە ماوەیەکی زیاتر بخایەنێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بە یەکدەنگی و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد کێشە و قەیرانەکان چارەسەر دەکرێت،بە  تەنها لایەنێک ناکرێت، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم گرفتی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan