کوردستانی
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە کوڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنووری سورکێوی شارەکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند "کۆڵبەرەکە ناوی (قاسم عەزیزی)یەو لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و گیانی لە دەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆڵبەرەکە تەمەنی 47 ساڵە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی رادەستی کەسوکار و بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە".
ب ح

بیروڕا