کوردستانی

عومەر گوڵپی: پێویستە کۆتایی بە نەهامەتی خەڵک بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومەر گوڵپی: پێویستە کۆتایی بە نەهامەتی خەڵک بێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد کە ئومێد دەکەن فرۆشتنی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە کۆتایی بەو نەهامەتییە بێت کە 11 ساڵە نەوت بەسەر خەڵکی کوردستانیدا دەهێنێت.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی 11 ساڵە خەڵکی کوردستان باجی ئابووری سەربەخۆ دەدات، پاش دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بە بۆری لە ساڵی 2014ەوە، مووچەی خەڵک فەوتاو پڕۆژەکان وەستان و بودجە لە بەغداوە بڕاوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پابەندی رێککەوتنەکە بن، مووچە و بودجە بگاتە خەڵک، چیتر مووچەخۆران باجی نەوت و کۆمپانیا و بەرژەوەندی حزبەکان نەدەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan