کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە وەرگرتنی پێشمەرگە و فەرمانبەران کە لە دامەزراوە سەربازییەکانن و هەڵگری بڕوانامەی پەروەردەیین وەک مامۆستا لە ناوەندەکانی خوێندن روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند " داواکارییەکەیان ئەوە بووە کە وەزارەتە (مەدەنییەکان) ئەگەر رەزامەند بوون کە فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە و زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو ئارەزوومەند بوون دەتوانن تەنسیب بن بۆ وەزارەتی پەروەردە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داواکاریی وەزارەتەکەیان تەنها وەزارەتە مەدەنییەکان دەگرێتەوە نەک وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە هاوشێوەکانیان بۆ تەنسیبکردنی پێشمەرگەو فەرمانبەرەکانیان لە ناوەندەکانی خوێندن".
ب ح

بیروڕا