کوردستانی

سێ مانگە ژمارەیەک کۆچبەری کورد دەستبەسەرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مانگە ژمارەیەک کۆچبەری کورد دەستبەسەرکراون
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی بواری کۆچبەران ئاشکرایکرد دوای کۆچکردنی ژمارەیەک گەنجی کورد بە مەبەستی گەیشتن و پەڕینەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا روویان لە لیبیا کردووە، بەڵام دوای گەیشتنیان بەو وڵاتە بێسەروشوێن بوون.

رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای بەدوادچوون و هەوڵەکانیان بۆ  دۆزینەوەی کۆچبەرەکان کە ژمارەیان (300) گەنجە دەرکەوتووە ماوەی سێ مانگە لەژێرزەمینێکدا دەستبەسەر کراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەنجەکان دانیشتووی سنووری پشدەرن لە ئیدارەی راپەڕین ماوەی سێ مانگە لەلایەن چەکدارانی لیبیاوە دەست بەسەرکراون و رۆژانە یەک ژەم خواردنیان پێ دەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan